ئەمڕۆ 16-11-2024، هاوڕێ تۆفیق شارەزای بواری هەڵبژاردن و راپرسی، لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەداوە ” ئەگەر هاووڵاتی زانیاریی درۆی بە مەبەست پێشكەش كرد، بەپێی یاسا زیندانی دەكرێت بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت، لەگەڵیدا سزای دارایی دەدرێت كە لە پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.
زیاتر نووسیویەتی ” بەپێی دەستەی ئامار، ئەو كەسەی رێگریی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەی سێ ساڵ و سزای داراییشی بەسەردا دەسەپێنرێت كە لە سێ ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت”.