مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای 161 ساڵ بەندكردنی بەسەر 22 تۆمەتباری سیاسیی سەپاند .
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان بە سەرۆكایەتیی دادوەر محەممەد تەوەكولی بە تۆمەتەكانی وەكوو “پێكهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێكدانی ئاسایشی وڵات و بێڕێزی بە خامنەیی” سزای 161 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر 22 چالاكوانى سیاسیی سەپاند كە ساڵی ڕابردوو لە شاری ئەسفەهاندا دەستگیركران و دواتر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەكانی دەستگرد و دەوڵەت ئابادی ئەسفەهان و ناوەندی چاكسازی و پەروەردە ئازاد كران.
(سەمانە عەمووشاهی، مریەم فەرهەنگ، مەرجان بەشتام، مینا ندایی، زەینەب پەرەندە، مینوو حەیدەری، بەهار سولەیمانی، شەمیم بەهارزادە، مێهشاد كشانی، هۆدا سادقی، عێرفان خەلیلیان، مێهرشاد بورجیان، پوویا تالێبیان، كیان تالێبی، ڕووزبە دانا، محەممەد ڕەزا قوتبی زادە، سیما توركیان، محەممەد سوخەنوەر، ئەمیر عەجەمیان، پارسا حاجی ئاقایی و ئەمیر سالاری) هەر یەكێكیان 10 بۆ 25 ساڵ سزای زیندانی كردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم چالاكوانه سیاسییانە ساڵی ڕابردوو لە كاتی دەستبەسەركرانیاندا لە بنكە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەسفەهان، لە ژێر گوشاری زۆری دەروونی و جەستەیی بوون.