زاری كرمانجی – سۆران:
سەرۆككۆماری توركیا، داوا دەكات پارێزبەندی لەسەر سێ پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرلەمانتارێكی پارتی باش و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لا ببرێت .
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا داوایەكی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا بەرز كردووەتەوە و داوا دەكات پارێزبەندی سەر هەر یەك لە (سالیحە ئایدەنیز، جێگری سەرۆكی پەرلەمان) و (جەنگیز چاندار و سەباحەت ئەردۆغان سارتاش) پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) هەڵبگرێت.
ئەردۆغان داواشی كردووە هاوشێوەی ئەو سێ پەرلەمانتارەی دەم پارتی، پارێزبەندی لە سەر (بوراك ئاكبوراك) پەرلەمانتاری پارتی باش و (یوكسەك ئاسڵان) پەرلەمانتاری سەربەخۆش هەڵبگیرێت.
داواكاریی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە لایەن سەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە، ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا كراوە.