ئا: دڵدار عەزیز
بازاڕی مۆبایلی زیرەك لە سێ مانگی رابردوودا بارودۆخێكی باشی نەبووە، دەامەزاراوەی canalys توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە و ئەمە پشتڕاست دەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە تێكچوونی بارودۆخی ئابووری جیهان كاریگەری لەسەر بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكان هەبووە كە بە رێژەی ۹% دابەزیوە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
سامسۆنگ تا ئێستاش پێشەنگە بە 22% پشكی بازاڕ و ئەپڵ بە 18% لە پلەی دووەمدایە. كۆمپانیاكانی شاومی و ئۆپۆ و ڤیڤۆ بە رێژەی 14 %و 10% و 9% لە پلەكانی خوارەوەی ریزبەندییەكەدان.
دامەزراوەی كاناڵیس پێشبینی ئەوەی كردووە كە لە سێ مانگی كۆتایی 2022و سێ مانگی دەستپێكی 2023بارودۆخی بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكان بڕێك باشتر بێت.