وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ماوەی مانگێك مۆڵەت دەداتە كرێكارانی بیانی بۆ ئەوەی مامەڵە یاسایەكانیان رێك بخەن، هۆشدارییش دەداتە ئەو لایەنانەی ئەو كرێكارانە داڵدە دەدەن بەبی مۆڵەت
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە ٢٥ـی ئەم مانگەوە تاوەكو ٢٥ـی مانگی داهاتو مۆڵەت هەیە بۆ ئەو كرێكارە بیانیانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ ئەوەی مامەڵە یاساییەكانیان رێك بخەن.
ئاماژەی بەوەش كرد: هەر كەسێك لەسەری بسەلمێت كە تێوەگلاوە لە بەقاچاخبردن، داڵدەدان و كارپێكردنی ئەو كرێكارە بیانیانەی كە بەشێوەیەكی نایاسایی دزەیان كردوەتە ناو خاكی عێراق، ئەوا دەدرێتە دادگا، ڕێوشوێنی توندیش دژی ئەو كەس و كۆمپانیایانە دەگیرێتەبەر كە رۆڵیان لە دزەپێكردنی كرێكارە بیانییەكاندا هەیە.
ئەوە لە كاتێكدایە، نزیكەی یەك ملیۆن كرێكاری بیانی لە عێراق كار دەكەن، بە گوێرەی سەندیكای كرێكارانی عێراق، نزیكەی ٧٠%یان بەبێ مۆڵەت كاردەكەن.