زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە پزیشك و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، لە سەنتەری بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، لە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا”.
لە چالاكییەكەدا هەڵمەتێكی پشكنینی شەكرە و زەختی خوێن یان، بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدا، لەگەڵ دابەشكردنی دەیان نامیلكەی ڕێنمایەكانی خۆپارێزی بەسەر هاوڵاتییان.
































































