”سلێمانى له مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستان، ناوێكى ديارو كاريگه‌ره”
زارى کرمانجى:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٤٠ساڵ بەسەر بنيادنانى شاری سلێمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ”يادى ٢٤٠ ساڵه‌ى بنيادنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به گه‌رمى له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م.
هەروەها گووتیشى: ”له مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، ناوێكى ديار و كاريگهرهو هه‌ميشه جێى ڕێز‌و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه.” سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەدا ئاماژەى بەوەشکردووە، ” هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياترو ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانى كوردستان دەخوازم”.