زارى کرمانجى:
وەزیری بازرگانیی عێراق رای گەیاند، ”بڕیاری خەرجكردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دیالە و نەینەوا درا”.
ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی تشرینی دووەم، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی و گواستنەوەی عێراق، بریاریدا بە خەرجکردنى بڕی 400 ملیار دینار، بۆ پارەی گەنمى جووتیاران.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ”ئەو پارەیە بۆ پێنج پارێزگایە كە بریتین لە نەینەوا، كەركووك، دهۆك، سلێمانی و دیالە كە پارەی گەنمی جووتیارانە.