سەرچاوەیەکی ئەمنی راگەیاند، ”کەمێک پێش ئێستا برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشکی خۆی کوشت و بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵات”.
بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، یەکێک لە کچەکان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان بۆ پزیشکی داد گوازراونەتەوە و گەڕان بەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە”.