زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە ڕۆژى جیهانى نەخۆشى شەکرە، لەلایەن تیمێکى تەندروستى نەخۆشخانەى گشتى ڕواندز، پشکنینى نەخۆشی بۆ هاووڵاتییانى ڕواندز کرا.
د. سەپان قادر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتیى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ لە رۆژى جیهانى نەخۆشى شەکرە، لەلایەن تیمێکى تەندروستى نەخۆشخانەى ڕواندز، لەناو بازاڕى گشتى، پشکنینى نەخۆشى شەکرە، بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتییان کرا”.
نەخۆشی شەکرە ، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.