زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەحمەد زرار، لەبارەى تەندروستى برایەکەى بۆ زارى کرمانجى گووتى” فەرمانى برام ئەمڕۆ نەشتەرگەرى یەکەمى بۆکراوە، برینەکانى و شوێنى سووتانەکەى بۆ پاککرایەوەو ساچمەکانى ناو لەشى دەرهێنراوە، تەندروستى بەرەو باشى دەڕوات، بەیانیش نەشتەرگەرییەکى دیکەى لە قاچى بۆ دەکرێت، چونکە قاچى شکاوە، بە گشتى تەندروستى بەرەو باشى دەڕوات”.
دوێنێ چوارشەممە، ١٣ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، گەنجێکى ڕواندز بەناوى (فەرمان زرار سەرانەیى) لە کاتی ئەرکدا لە ناوچەى شەرگات، تێ ئێن تی لەژێر ئۆتۆمبێلەکەیان تەقییەوەو بە سەختى بریندار بوو، ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەیەکى شارى هەولێر نەشتەرگەرى یەکەمى بۆکراوە.


































































