زاری كرمانجی-دیانا:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە پڕۆژەی چاككردن و قیڕتاوكردنی رێگای گوندی شێخان لە سنووری قەزای سۆران.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ئێستادا دەست كراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاككردن و قیڕكردنی رێگای گوندی شێخان، لە سنووری ناحیەی دیانا سەربە قەزای سۆران”.
دەشڵێت: “گوژمەی پڕۆژەكە بریتییە لە زیاتر لە 200 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.