موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەگەڵ گۆڕانی وەرز و ساردبوونی كەش و هەوا نەخۆشییەكانی منداڵان زیاتر دەبن و پێویستە دایكان و باوكان ئاگاداربن و وریای مناڵەكانیان بن.
د . رێباز ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆرانی فێركاری، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ژمارەیەك منداڵ لە سنووری ئیدارەی سۆران تووشی نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە هاتوون و گەیندراونەتە نەخۆشخانەكەمان، بەڵام خۆشبەختانە هیچ مناڵێك بەهۆی ئەو نەخۆشیە گیانی لە دەست نەداوە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە .
گووتیشی:” دابەزینی پلەكانی گەرما و هەبوونی سەرمایەكی وشك هۆكاری سەرەكییە بۆ زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكان، بۆیە پێویستە منداڵان بپارێزرێن تا تووشی ڤایرۆس و نەخۆشی نەبن.
































































