مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لەپێناو كەمكردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان و ڕێگریكردن لە پەرتەوازەبوون و لێكترازانی خێزانی، حكومەتی بەریتانیا بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵان قەدەخە دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی، حكومەتی بەریتانیا لە ڕێگەی پرۆژە یاسایەكەوە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەخە دەكات و بۆ مێردمنداڵانیش سنووردار دەكات.
لای خۆشییەوە، ئەنجوومەنی گشتی وڵاتەكە، ئەرێ لەسەر پرۆژە یاساكەی حكومەت كردووە و بە تەواوی پشتیوانی لێ دەكات.
تایمز ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پرۆژە یاساكە لەسەر پێشنیازێكی جۆش ماك ئالیستەر ئەندامی پارتی كرێكاران كە داوای كردووە تەمەنی یاسایی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە 13 ساڵانەوە بۆ تەمەنی 16 ساڵ بەرز بكرێتەوە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە بەریتانیا، بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن منداڵان و هەرزەكارانەوە چەندین كێشەی گەورەی كۆمەڵایەتی لە نێوان خێزانەكان دروست كرد.