زارى کرمانجى:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: ”بڕیارە بۆ ئەمساڵیش داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان لە خوێندنی ئێواران و پارالێل بكرێت”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: ”بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ئەو دەسەڵاتەی هەیانە، بۆ ئەمساڵیش داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان دەكرێت”.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە: ”داشكانەكە بریتییە لە رێژەی 45%ی كرێی خوێندن لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان لە خوێندنی ئێواران و پارالێل”.
روونیشکردووەتەوە: ”جگە لەوەش، هەر خانەوادەیەک دوو قوتابی یا زیاتری هەبێت لە خوێندنی ئێواران و پاڕالێل، بۆ هەریەکەیان بە ڕێژەی 50% داشکان لە کرێی خوێندن دەکرێت، ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی رێژەی 45% هەژمار دەكرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی باسى لەوەشکردووە: ”ئەو داشکاندنە سەرجەم قوتابییانی بەرایی و خوێندنی باڵا لە دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەگرێتەوە”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهەمانشێوە بەهۆی دۆخی دارایی لە ساڵانی رابردووش داشكانی لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكانی خوێندنی ئێواران و پارالێل كردبوو.