زاری كرمانجی-سۆران
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ئێستادا بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی سپی ماڵان ڕووی لە دابەزین كردووە، پێشبینی ئەوەش دەكەین نرخەكەی زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات”.
گووتیشی: ” لای ئێمە دوو جۆرە نەوت مامەڵەی پێدەكرێت، یەكێكیان نەوتی ناوخۆییە بەرمیلی بە 155 هەزار دینارە، هەروەها نەوتی بەغدا كە باشترین جۆری نەوتە نرخەكەی لە دەورووبەری 165 هەزار دینارە”.
دەشڵێت: ” ئەو نەوتەی لە ڕێگای بریكارەكانی خۆراك دابەش دەكرێت، جۆر و كوالێتەكەی زۆر باشە.