زاری كرمانجی :
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەنێت لە رۆژی 24 ی ئەم مانگە هەفتەی داماڵینی چەك لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و رایگەیاند :” لە 24 تا 31 ی تشرینی یەكەمی 2022، هەفتەی داماڵینی چەك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت”.
هێمن ئەوەش دەڵێ: ” لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا دەگیرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی ئەمنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان ئاگاداركراونەتەوە”.