مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شرۆڤەكارێكی ئەمەریكی تایبەت بە پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێی وایە ترەمپ هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكانی سووریا( ڕۆژئاوای كوردستان ) ناكشێنێتەوە و دەڵێت “مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە، بەشێكە لە ستراتیژی ئەمریكا لە سووریا.”
د . جاشوا لاندیس، شرۆڤەكاری پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژە بە نیگەرانی كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا، بەتایبەت لەگەڵ هاتنە سەركاری دۆناڵد ترەمپ لە دوو مانگی داهاتوودا و ڕایدەگەیەنێت “بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكانی سووریا، بەشێكە لە ستراتیژیی ئامادەبوونی ئەمریكا لە ناوچەكە، بۆیە ئەگەری كشانەوەی هێزەكان لەو ناوچانە زۆر كەمە.”
لاندیس جەخت لەوەش دەكاتەوە ئەگەر ترەمپ بیەوێت هێزە ئەمریكییەكان لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكانی سووریا بكشێنێتەوە، ئەوە نوخبەی ئەمریكی مۆڵەت نادەن هەر بەو شێوەیی كە لە خولی پێشووی دەسەڵاتدارێتی ترەمپدا مۆڵەتەیان نەدا هەموو هێزە ئەمریكییەكان لەو ناوچەیە بكشێنێتەوە.