رێبوار حەمەلاو شوانی
لە ماوەی چەند ساڵ ئەرک و بەرپرسیاریەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرەڕای هەموو ئەو ئاڵنگاری و بەربەست و کۆسپانەی کە لەبەردەم کابینەکەی چ لە سەر ئاستی نێوخۆی و دەرەکی بە پیلانی ناحەزان دروست دەکرا، بەڵام بە کردەوە و خۆراگری و بەهێز و پلان و ورد و ستراتیژی توانی لە هەموو شاروشارۆچکە و ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزکاکانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی دەیان پرۆژەی لە بواری جۆراجۆر بونیات بنێت و هەندێکیشان لە ئایندەیەی نزیکدا دەچنە بواری بەکارهێنانەوە ئەوەش ئاماژەیە بەوەی کە ئامانج خزمەتگوزارییە بۆ هەموو هاووڵاتیانی کوردستان دوور لە هەموو حزبایەتی و بەرژوەندی کەسی .
دەمهەوێت بڵێم کە، ئەو پەروەردە و قوتابخانە و ڕێبازەی مەسروور بارزانی، تێیدا وانەی لێ فێربووە ئەوەیە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەی بکات و هەمیشە کاری بۆ یەکپارچەیی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان کردووە دوور لەناوچەگەڕێتی ئەوەش بۆ هاووڵاتیانی کوردستان روون بووەتەوە کە سیاسەت و پلانی حکوومەت بە سەرۆکایەتی بارزانی لە پێناو گەشەسەندن و بەهێزتربوونی ژێرخانی ئابووری و بوارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانە .
لایی هەمووانە روونە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی دەستبەکاربوونییەوە تا بە ئەمڕۆ هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ رۆژێک نییە بەردی بناغەی پرۆژەیەکی دانەنابێت یانیش پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بواری رێگەوبان و گشتی و ستراتیژی بۆ خزمەتکردن و خەڵک و ناوچەکان ئاوا نەکرد بێت و گەیاندنی دەستی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان .ئەو هەنگاوانەش گەواهیدەری ئەو راستییەن کە حکوومەتی کوردستان و بەتایبەتی کابینەی نۆیەم بە پیر ویست و داخوازییەکانی خەڵکەوە رۆیشتوون و کاری گرنگ و گەورەیان لە هەموو ناوچەکان کوردستان بە بێ جیاوازی ئەنجامداوە ، لەگەڵ ئەوەی کە هەندێک لایەن کە تەنها بە دروشمی گەورە و بەڵێنی بەکردار چ لە نێو حکوومەت و چ وەک ئۆپۆزسیۆن لەماوەی رابردوودا رێگربوون لە هاوکاریکردن وئاسانکاری بۆ گەیاندن دەستی خزمەتگوزاری و پرۆژە بۆ چەند ناوچەی دیکەی کوردستان .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەکردنە ئەوەیە ، ڕێزدار مەسروور بارزانی ، هەموو کاتێک لە خەمی پێشکەوتن و ئەنجامدانی کاری گەورە و ستراتیژی بوو بۆ گەل و نیشتیمانەکەی و بەهێزتر بوونی کوردستان بووە ، هەر ئەوەش بوو کە لە هەموو ڕووێکی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسیی و کارگێری و ئیدارییەوە کاری کردووە بۆ گەشەپێکردنی گەل و نیشتیمانەکەی و گەیاندنی خزمەت .
ئەولەوییەت بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانجی سەرەکی وەڵامدانەوەی ویست و داخوازییەکانی گەلەکەی بووە ، لەگەڵ ئەوە کێشە وئاستەنگانەشی کە بەردەوام لە پێش کاروانە ئاوەدانییەکەی دروست دەکران بەڵام توانی بە ڵێهاتوویی وکارامەی خۆی دەیان پرۆژە و کاری گرنگ ئەنجام بدات ، ئەوەش وایکردووە کە رۆژ بە رۆژ متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەست بێنێت ، بەدڵنییاییەوە سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکی زۆری بۆ بردنە سەری ئەو بەڵێن و کار وپرۆژانە دەگەرێتەوە کە لە ماوەی رابردوو جێبەجێکراون و زیاتر خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستانە بە بێ جیاوازی .