زاری كرمانجی-چۆمان
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: “لە بەردەوامی کار و پڕۆژەکانمان دەستکرا بە کۆنکریتکردنی شەقامێک لە گەڕەکی کۆسرەتان ،کە ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەوە گرفتی زۆری هاتووچۆیان بۆ دروست ببوو”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” ئەو پڕۆژەیە لە لایەن کۆمپانیای ڕهێبان ئەنجام دەدرێت، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو جۆرە كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریانە.