زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە: ” هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەئامادەبوونی حکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیار و مامۆستا حەسەن محەمەد ساڵح فەقێ بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران پێشوازیان لە شاندێکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی ئەمریکی کرد.
لەم سەردانەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی ئەمریکی دیدارێک ڕێکخرا، لە دیدارەکەدا گفتۆگۆ کرا لە بارەی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پەروەردە و ڕێکخراوەکە، بۆ زیاتر پێشخستی کەرتی پەروەردە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تایبەت سنووری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سۆران”.
رێکخراوی منداڵپارێزی ئەمریکی ڕێکخراوێکی هاوکاری کاری بییانیە و هاوکاری یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوبەرایەتیەکەمان دەکات کە قوتابی ئاوارەی تیایدا دەخوێنن و قوتابخانەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت وەک هەر قوتابخانەیەکی تر”.