مەهدی محەممەد – ڕواندز :
بەشێك لە فرۆشیارانی سەوزە و میوە لە ڕواندز، گلەیی لە هاوردەكردنی جۆرە پەتایەكی ئێرانی دەكەن كە بڕێكی زۆر گڵ و خۆڵ لە نێو فەردەكانی دایە و دەڵێن بوونی ئەو هەموو گر و خۆڵە هیچ خێرێكی بۆ ئەوان نەهێشتووەتەوە.
فاخیر محەممەد یەكێك لە فرۆشیارانی سەوزە و میوەیە لە ناو بازاڕی ڕواندز، زیاتر لە نیو فەردە گڵ و خۆڵی پەتاتەكانی لە دووكانەكەی پاراستووە و دەڵێ “ئەوە قازانج و سوودی پەتاتەكانی ئێرانە،”
دەشڵێت “لە هەر فەردە پەتایەكی 30 كیلۆیی، زیاتر لە 6 كیلۆ گڵ و خۆڵی تێدایە، كە ئەمەش جۆرێكە لە فێڵكردن و لە فرۆشیارانی كورد دەكرێت، چونكە لەوانەیە بۆ ئێمەی فرۆشیار سوودمان هەر لەو شەش كیلۆیە دابێت، كەچی ئەویشیان كردووەتە گڵ و خۆڵ.”
فرۆشیارێكی تر كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لەمبارەوە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “ئێران گڵ و خۆڵەكەشی بە نرخی پەتاتە بە ئێمە دەفرۆشێت،”
هەر وەكوو ئەم فرۆشیارە باسی دەكات، ئەوان ناتوانن تەواوی پەتاتەكان لە گڵ خاوین بكەنەوە، بۆیە دەڵێت بوونی ئەم گڵ و خۆڵەی پەتاتەكان تەنیا زیانی لەوان نەداوە و بەڵكوو كڕیارەكانیش هەندێك جار زەرەرمەند دەبن ” كەسێك دێت سێ كیلۆ پەتاتە دەكرێت، بێگومان بایی ئەوەندەش گڵ بە پەتاتەكە نووساوە كە سێ كیلۆی تەواو دەرنەچێت.”