زاری كرمانجی-سۆران
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور تا هەوری دەبێت بەهۆی بەرزی شێ ئەگەر هەیه لەکاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆدا بەتایبەت سنوری ناوچەی شاخاوییەکان زیاتر بارانی کاتی و کەم ببارێ لەکاتەکانی ئێواره و بەولاوە ئەم دۆخە تەواو کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانی چوار شەممەوە بەولاوە ئاسمانی ناوچەکان بەگشتی دەگۆرێتەوە بۆ ساماڵ و خۆرەتاو، هەروەها خێرایی با لەڕۆژانی داهاتودا لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت بەزۆریش لەسەرخۆیە.
راشیگەیاند، “بەهۆی کاریگەری بارسته هەوایەکی لاوازی ساردی باکوور ئەگەری دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە بەتایبەت لەشەوی چوار شەممە و بەولاوە بەڕێژەی 2 تا 5 سیلیزی کاریگەری ئەم دابەزینەش بەگشتی شەوانە و بەیانیان بەدی دەکرێ و هەست بە سەرما دەکرێت”.