سەلام سەلمان برادۆستی
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆ لاین و ێڕای کردنی مامەڵەکانیان ئیتر قوتابیان دەست دەکەن بەدەوام و خوێندن لە زانکۆ، بێگومان لە زانکۆش ئەولەویات بۆ خوێندنەوە گرنگە هەوڵی بەدەست هێنانی نمرەی بەرز بدەن وە لەپاڵ ئەمە دەبێت بزانن بوون بە قوتابی زانکۆ زیاد بوونی بەرپرسیاریەتییە.
ڕاستیێک هەیە کەوا پێویستە قوتابی بیزانێت، بوون به قوتابی زانكۆ زیادبوونی بەرپرسیاریەتیە، ئەم بەرپرسیاریەتیش زۆر وازحە لە ژیانی زانكۆ لە بونت بە مامۆستا یان توێژەر یان دکتۆر یان ئەنداریار … كاتیك پێغمبەر(د.خ) دەفەرمویت ( کلکم راع وکلکم مسئول عن رعیتە ) ئێوە بەرپرسن لەو شتەی لەژێر دەستتان دایە، بۆیە نابێت وابزانین کەوا زانکۆ و پەیمانگاکان شوێنی پاڵدانەوە و شوێنی ڕابواردنن، چونکە كەوا سبەینێ دەبن بە مامۆستا و دكتۆر و ئەندازیار و توێژەر. كۆمەڵگەش چاوەڕوانی ئێوەیە چونكە کۆمەڵگە پێویستی بە مامۆستایە بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكانی پێویستی بە كەسانێكە كەوا چاو ساغیان بۆ بكات، كۆمەڵگە پێویستی بە كوری باشە بە گەنجی باشە بۆ كچەكانیان بەهەمان شێوە پێویستی بە کچی باشە بۆ كورەكانیان”.
بە بڕوای من باشترین کات و دەرفەت کاتی ژیانی زانکۆیە چونکە لەوێ کاتێکی زۆر لەبەر دەستە، بۆ نمونە لە ماوەی ژیان لە زانكۆ دەتوانن جگە لە بابەتی خۆتان كتێب بخوێننەوە لەسەر بابەتەکانی تر و خۆتان دەوڵەمەنتر بكەن لە خوێندنەوە، یان دەتوانن خۆتان فێری زمانێکی تر بکەن یان خۆتان فێری قسە کردن بکەن لە شوێنە گشتییەکان یا خۆتان فێری پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر بکەن، کە لە داهاتوو دا ئیشتان پێیان دەبێت یان بەشداری لە دەوراتە پیشەیەکان بکەن بە تایبەتی بۆ کچان خۆیان فێری کاری دەستی بکەن، بە دڵنیایەوە ئەگەر واتان کرد ئەوە سوپاسی خۆتان دەکەن لەسەر ئەو هەوڵ و کۆششانەی کەوا لە ژیانی زانكۆ بۆیان تێکۆشاون بۆیە زۆر زەروورە سود لەو ماوە زۆرە وەر بگرن کەلە زانكۆ لەبەر دەستتان دایە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن.
لە ژیانی زانکۆ دا گرنگە ڕەچاوی چەند خاڵێکی تر بکەین لەگەڵ خوێندنەکەمان:
یەکێک لەوانە پاراستنی شکۆ و کەرامەتی خۆتان و بەرامبەرەکەتانە، سومعە و کەسایەتی خۆتان بپارێزن بەتایبەت لە سەردەمی دونیای ئینتەرنێتان و “هیچ کاتێک سەرسام مەبن بە کەسانێکی ئاست نزم و بێئەرزش ” کە دایانەوێت بە بچوکردنەوەی خۆیان و دەوروبەیان سەرنجی ئێوە ڕابکێشن
(بەراستی ئێمە ریزمان لە نەوەی ئادەم گرتووە ) (سورەتی الاسراو) 70.
یەكێكی تر لە خاڵە گرنگەكان كە ئەمەوێت ئاماژەی پێ بكەم بریتیە لە گەشبینیی و جەنگانە لەگەڵ گرفت و ناڕحەتیەكان کاتێک دوچاری گرفتێک دەبن بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە رووبەروی كیشەو گرفتەکان ببنەوە، مرۆڤی گەشبین هەمیشە بیر لە قەیرانەكان دەكاتەوە بیر لەوە دەكاتەوە كە چۆن بتوانێت ئەو یەكێك بێت لەو كەسە سەركەوتوانەی ناو قەیرانەكان.
خاڵێکی تر خۆ گونجاندنە لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و هاوڕێیانی شوێنی مانەوەت و ماموستاکانتان خۆگونجێنی زۆر گرنگە بەو پێیەی تێکەڵی چەند کەسێکی تر دەبن و زیاتر کاتەکانتانی لەگەڵ بەسەر دەبەن.