لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بردن و بەكارهێنانی مۆبایل بۆ شوێنی دەوام قەدەغە كرا
بەپێی نووسراوێك كە واژووی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراقی لەسەرە، نابێت ئەفسەران تا پلەی رائید و سەرجەم كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ،مۆبایل ببەنە شوێنی دەوام و لە كاتی ئەركدا بەكاری بهێنن.
ئاماژە بەوەكراوە ” هەر ئەفسەر و كارمەندێك سەرپێچی بكات، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە”.
لەبارەی سزاكەش ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بۆ یەكەمجار بۆ ماوەی 30 رۆژ دەگیرێت، لە كاتی دووبارەكردنەوەشدا رەوانەی دادگای هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت بۆ دادگاییكردنی.
تا ئێَستە هۆكاری ئەو بڕیارەی وەزیری ناوخۆی عێراق روون نەبووەتە بۆچی دراوە، بەڵام میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن، خراپیی كارەكان و ئاڵوگۆڕی نووسراوەكان لەڕێگەی سۆشیال میدیا و بڵاوكردنەوەیان هۆكارەكەیەتی.