زارى کرمانجى:
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری ئەنجام بدرێت، قەدەغەی هاتوچۆش رادەگەیەنرێت تا لە ماڵەكانیان بمێننەوە، بەڵام ئەو قەدەغەیە چەند شتێك ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاندووە، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرژمێری لە سەعات (12ـی شەوی 19ـی مانگە)وە دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەی 20، 21 قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگا و قەزا و شارەدێیەكاندا قەدەغە دەكرێت.
زیاتر روونی كردەووەتەوە، ” قەدەغەى هاتوچۆ بۆ حاڵەتە مرۆییەكان رێگەپێدراوە لەگەڵ ئاڵوگۆڕە بازرگانی و گەشتە ئاسمانییەكان كە قەدەغەكە ئەوان ناگرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیەك باسی لەوەشكرد، ”لەو چەند رۆژە لیژنەی سەرپەرشتی پرۆسەكە چەند رێنوێنییەك بۆ هاووڵاتییان لەسەر ئەو بابەتە بڵاو دەكاتەوە”.
ماوەی 40 ساڵ زیاترە هیچ سەرژمێرییەك لە عێراق ئەنجام نەدراوە.