زاری کرمانجی-بلێ
ئامێری تیشکی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بلــێ دابین کرا.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بڵاوی کردەوە؛ لەسەر ڕاسپاردەی مەلامستەفا بارزانی لە پێناو زیاتر کردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گشتی و قەزای مێرگەسور بە تایبەتی لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ئامێری پێشکەوتووی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ دابینکرا .
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران٫ ئەوەشی بڵاوکردەوە بە دابینکردنی ئەم ئامێرە خزمەتگوزاری پزیشکی ددان لەم نەخۆشخانەیە دەچێتە ئاستێکی باشتر و چیتر هاووڵاتییان پێویست ناکات سەردانی کەرتی تایبەت بکەن بۆ گرتنی وێنەی تیشکی ددان.