زارى کرمانجى:
باڵیۆزی عێراق لەئەڵمانیا: ”وڵاتانی ئەوروپا بەگشتیی پێداچونەوەیان بەسیاسەتو بڕیارەکانی تایبەت بەکۆچبەران کردوەو ئەڵمانیا کارئاسانی بۆ ‘کۆچبەری لێهاتوو’ دەکات.”
لوقمان فەیلی باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا دەڵێت “ئەڵمانیا هیچ گرفتێکی ئابوریی نییەو بەپێچەوانەوە پێویستی بەدەستی کارە، بەڵام پێویستی بەکۆچبەری لێهاتوو و شارەزایەو ڕێکارەکانیشی بۆ وەرگرتنی کۆچبەران، بۆ کۆچبەری لێهاتوو ئاسان کردوە”.
هەروەها دەڵێت، ”عێراقو ئەڵمانیا لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەیەو هەردولایان پابەندن بەو لێکتێگەیشتنە لەبارەی ڕێکارەکانی ناردنەوەی کۆچبەری نایاسایی بۆ عێراق، بهگوێرهى تۆمارەکانی ئەوانیش پێشتر ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەری عێراقی داوای مافی پەنابەرێتییان لەئەڵمانیا کردوە، بەڵام ئێستا ژمارەکە کەمبوەتەوە.”
پتر روونیکردووەتەوە ، “بابهتى پرسى كۆصبهران وابەستەیە بەشوناسەوە، بابەتەکە وابەستە نییە بەڕەهەندی ئابورییو دەرهاویشتە ئابورییەکان، ئەڵمانیا هیچ گرفتێکی ئابوریی نییە، بەپێچەوانەوە ئاماژە بەوەدەکەن ساڵانە 400 هەزار کەس دەخەنەسەر کار، واتا بەردەوام دەرفەت هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە لێهاتون”.
ئهوهشى ئاشكراكردوه، “ئێستا ئەڵمانیا مامەڵە لەگەڵ ئەوروپا دەکاتو مامەڵە لەگەڵ بەشێک لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ کردنەوەی لێهاتویی کار، واتا بۆ کۆچکردن بۆ ئەڵمانیا دەیەوێت دەرگەیەک بکاتەوە لەسەر ئاستی یاساییو کارگێڕیی تاوەکو گرهنتی ئەمنی هەبێت کە ئەم کەسە فێری زمان بوەو خولیای فێربونی هەیە ئینجا بگوازرێتەوە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ”کێشەکەیان ئەوە نییە بۆ نمونە لەڕوی ئابورییەوە نەتوانن وەریبگرن، واتا ئاڵنگارییە بنەڕەتییەکە ئابوری نییە، بەشێکی پەیوەندیی بەشوناسەوە هەیەو بەشێکیشی پەیوەندیی بەجۆرایەتی ئەو هاوڵاتییانەوە هەیە کە لەئایندەدا دەبنە بەشێک لەقەوارەکەیان”.