روها محمود سعید
قوتابی زانکۆی سۆران / فاکەڵتی ئاداب-بەشی مێژوو
یەكێك لە گەورە زانا و عارف و هەڵگرانی هزری مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەری و ژینگەپارێزی لە كوردستان، شێخ ئەحمەد بارزانییە، شێخ ئەحمەد لە ساڵی 1896وە هەندێك سەرچاوە دەڵێن كە لە١٨٩٢ دەڤەری بارزان لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر و ناودار لە دایكبووە، سەردەمی پشەوایەتی شێخ ئەحمەدی بارزانی (خودانێ بارزان) بە سەردەمێكی پڕشنگدار زێڕین دادەنرێت لە مێژووی پر سەروەری گەلی كوردستان چونكە لە سەردەمی ئەودا شێواز بەڕێوەبردن دادپەروەری و پێكەوە ژیان و یەكسانیی لێبوردەیی ملكەج نەكردن بۆ داگیركەر و دوژمن تەسلیم نەبوون و ئیرادەی پۆلان راستی و دروستی ڕەوشت بەرزی ئاین بووە، هەموو ئەمانە لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی كرانە بە یاسا و رێسا پاش وە دووای گەرانەوەش بۆ بارزان خۆی بۆ كاروباری ئاینی تەرخان كرد.
ئەو حەوت هۆزی كە لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی یێكیان گرد، كۆكردنەوەی ئەم هۆزانە دەبێتە بناغەی یەكەم یەكگرتووی هۆز لەو ناوچەیە لە ساڵانی ناوەراستی 1800 كان دەست پێدەكات ئەوەی كۆشیان دەكاتەوە خودی شێخ ئەحمەد بارزانیە لەرێگەی ئاینەوە زیاتر كۆی كردنەوە،هەریێك لە هۆزەكانی (شێروانی و دۆلەمەری و نزاری و بەرۆژی و مزوری و گەردی و هەركی بنجی) بوون، شێخ ئەحمەد پەیوەندی باشی لەگەل هەبوو بێ جیاوازی كردن لەنێوان هۆزەكان نەك تەنها بارزانیەكان پەیوەندی باشی لەگەل دەوروبەریش هەبووە كە بەشێك مەسیحی و جولەكەكان و ئاشورییەكان لەو ناوچەیە ژیاون، بەرگریان لەناوچە وهۆزەكانی ناوچەكەی خۆی كردوە، شێخ ئەحمەد چەند بریارێكی دابوو لەرووی كۆمەڵایەتیەوە تا ئێستاش وەك رێبازێك لەناو بارزانیەكان ماوە كە درێژە پێدەری ئەو رێبازەن لەوانەش ژن و ژن خوازی كە هەندێ شت قەدغەكردبوو وەك (ژن بە نەخت، پێدانی ژن بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆی وەك خونداری، مارەكردنی كچ و كور لەناو لانك(پێشكە)، مارەكردنی گەورە بە بچوك،) كە ئەمە وەجەرخانێكی كۆمەلاتی بووە چونكە لە كۆمەڵگای باوك سالاریدا وە هاوسەرگیری كچ و كور بە بریاری باوك بووە،
شێخ ئەحمەد بارزانی زۆر خۆشەویست بووە لای تەواوی خەلك نەك تەنها بارزانیەكان، شێخۆمەر زوبەیر دەڵێت:- سەرۆك بنەماڵەكان لەكاتی جەژن مەراسیمی و بۆنە تایبەت بنەماڵەی شێخی بارزان دەچونە سەردانی شێخ ئەحمەد بارزانی ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە شێخەكانی بارزان و لەوانەش شێخ ئەحمەد لە دڵەوە ڕێزی لە سەرۆك بنەماڵەكان و خەلكی گرتووە بێ جیاوازی وە باوەڕ عارف مەلا علی دەلێت:- پەیوەندی نێوان شێخ ئەحمەد و خەلك وەك باوك و كور بووە، وە بۆ پەرەدان بە بیرو باوەری ئاینی ئیسلام یكرێزی و برایەتی لەنێوانیاندا شێخ ئەحمەدی بارزان رێبەریان بووە بۆیەش بەردەوام لای خەلك خۆشەویست بووە وە شێخ ئەحمەد بارزانی پەیوەندی باشی لەگەڵ مەسیحییەكان هەبووە بەتایبەتی مەسیحی بارزان كە هیچ جیاوازی لەگەڵدا نەكردووە هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ دروشمی برایەتی لە شێخەكانی بارزان مەسیحیەكانی بارزان جلوبەرگو دابونەریتیشیان وەك بارزانیەكان بوو و بەژدار بوونە لە بنیاتنانی یكرێزی بارزانیەكان لەگەڵ شێخ ئەحمەد و هاوكاری كۆمەلاتی وە پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەرمەنەكان ئەمەش كاتێك لە سالی ١٩٢٠ ئەرمەنەكان توشی كوشتار بوون (ئەندرانیك)پاشا داوا یارمەتی لە شێخ دەكات ئەویش ٢٠٠ چەكدار كە مسعود بارزانیش لەگەل بووە نارد بۆ یارمەتی دانیان وە رزگاریان كردن بۆ سوریا ناردن، شێخ بایەخ و گرنگی بە یەكێتی و تەبابی و پێكەوەیی مرۆڤەكان دەدا وە كەسێكی دڵسۆز ونەرم ونیان و پارێزەری لێقەومان و نەدار و چین و توێژەكانی خوارووی ناو كۆمەڵگا بووە دوژمنێكی سەرسەختی زوڵم و زۆرداریش بووە، باجەكەشی بریتی بوون لە16 شازدە جار خاپورو سوتاندنی گوندیبارزان بەدەستی داگیركەرو دومنانی كورد و كوردستان و بەندكردنی شێخ ئەحمەد بارزانی بۆماوەی نزیكەی12ساڵ بەدەست و پێ بەستراوەییلە بەغدا و بەسرا.
شێخ ئەحمەد بارزانی خۆی تەرخان كردبوو بۆ كاروباری ئایینی و كۆمەڵایەتی لە ناوچە ی بارزان كە نموونەیەكی هەرە باڵای پێكەوە ژیانی پێكهاتە جیاجیاكانی ئایینی و نەتەوەیی بووە، مسعود بارزانی دەڵێ زاهدێك بوو لەم دونیادا ئەوانەی بە خزمەتی گەیشت بوون ئەوان دەزانن كە چەند گەورەبوو هەتا وەفاتی كرد دەستی لە پارە نادابوو، وە بەشێك لە نەیاری شێخ ئەحمەد بارزانی و بارزانیەكان دەڵێن كە ناسناوی خودانی بارزان بە مانای (خودا)دێت و روی قیبلەی كردۆتە بارزان كە لە ئاینی ئیسلام دەرچوو ، ئەوانە هەمووی پرو پاگەندە بوون دژایەتی شێخ ئەحمەد یان دەكرد كاتێك نەیانتوانی بە پارە و بە قسە شێخ رازی بكەن كە دەست لە خەبات و شۆرش هەلگرێ، خۆی لەخۆیدا شێخ ئەحمەد زانا و شارەزایەكی گەورەو دیاری بواری ئایین و كاروبارە ئاینیەكان بوو لەم بواری (بڵاوكردنەوەی زانستی ئایین و كاروبارە ئایینیەكان و بلاوكردەوە زانستی مادی كە رۆڵ دەبینن لە ژیانی مرۆڤەكان و بوون بە مەرجەع و ناوەندی مشورەت و رێنمایی مرۆڤ لە كارووباری ئایینی و رۆژانەدا و پاراستن و بەرگری كردن لە بەها بەرزو پیرۆزە كۆمەڵایەتی و رەوشتی و ئایینی و مرۆڤایەتیەكان) هیتر… ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە تەنها پروپاگەندەیێك بوو لە دژیی.
نمونەیەك لەسەر ئەو پەروەردەیەی كە لەسەر دەستی شێخ ئەحمەد بارزانی پەروەردە كرابوون دوو عەسكەر یەك بەریتانی ئەوەیدی عەرەب شوانێكیان گرت لێیان پرسی شێخ ئەحمەد لە كوێیە گۆتی نالێم، پێیان وت ئەزانی لە كوێیە وتی بەڵێ ئەزانم بەڵام پێتان ناڵێم پێیان گوت باشە بۆ ناڵێی شوانەكە گوتی خیانەتە من خیانەت ناكەم وتی بلێ نازانم بۆ ئەوەی رێگەت بدەین گوتی من درۆ ناكەم ئەوانیش وتیان مادام ئەوها كەسەكی پیاوی برۆ ئەمەش نمونەیەك لەسەر پەروەردەی شێخ ئەحمەد بارزانی كە دەرخەری ئەوەیە درۆكردن و خیانەت كردن كارێكی مرۆڤانە نییە وە خیانەتە لە گەڵ و نشتیمان بۆیە تا ئێستاش لەناو بارزانیەكاندا لەسەر هەمان رێبازی شێخ ئەحمەد بارزانی دەرۆن، دیل و گیرۆدەی دنیا و سەروەت و ماڵ و سامان نەبوو، بەڵكو كەلوپەلی دونیای بەوەسیلە و ئامرازی خزمەتكردنی مرۆڤ دەزانی، بۆیە هەمیشە دەی گوت (ئەگەر هەمی دونیایا من بیت دێ دەم دا مرۆڤەك بە تەلەف نەچیت)، ئەمەش پێویستی بە بەرخودان و خۆراگری و تێكۆشان،
هەموو كارەكانی شێخ ئەحمەد بارزانی كە كردی بونە رێبازێك كە هەتا ئێستاش بارزانیەكان لەدوو ئەو رێبازەن وە نەك تەنها كاریگەری لەسەر بارزانیەكان چێ هشتوە بەلكو لەسەر ئەوانیترش كاریگەری چێ هشتوە، شێخ ئەحمەد خۆی بۆ ئاین تەرخان كردبوو هەموو ئەو پرو پاگەندانەش درۆ بوون كە لە دووای شێخ ئەحمەد بارزانیان كردبوو گوایە ناسناوی خودانی لەخۆ ناوە بە مانای خوا دێت كە لێرەدا بۆ ئەو مەبەستە بەكار هاتووە خودان یانی (خاوەنی بارزان یان(گەورە)ی بارزان، وە كەسێك بووە پەیوەندی لەگەڵ هۆزەكان و دەرەوەی هۆزەكانیش هەبووە هیچ جیاوازی نەكردووە لە نێوان مەسیحی و ئاشوری و موسڵمانەكان وە پەیوەندی باشی لەگەڵ هەبووە، وە چەند یاسایەكی گرنگی دانا لە لایەنی كۆمەلاتی وەك ژن و ژنخوازی و چەندین كاری گرنگتر.
سەرچاوەكان :
١.مسعود بارزانی ،بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد١٩٣١_١٩٥٨،
٢.د.حبیب مصطفى ابراهيم،ڕۆلی ڕێساکانی داب و نەریت لە ژیانی بارزانییەکان، ،٢٠٢٠
٣.د. عارەفات کەرەم ستونی،ژیانی ئایینی لە نەهرێ بۆ بارزانو، ڕەفیق مەلا کەرەم هەرکی:-، ٢٠١١
سەرچاوەكانی ئینتەرنێت :
1- ڕانیار ،24/10/2024
https://xebat.net/ku/?p=65566
2- ڕامیار مەحموود،24/10/2024
https://www.kurdrawm.com/2990/portrait/
3-Baskurd ،24/10/2024
https://baskurd.basnews.com/b/1573
4-K24 – هەولێر
https://www.kurdistan24.net/ckb/story/215573