زارى کرمانجى-ڕواندز:
بنکەى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى ڕواندز، ئاگادارى خاوەن پێداویستى تایبەتەکان دەکاتەوە، کە پێویستە سەردانى بانکى ڕواندز بکەن.
لە ئاگادارییەکەدا بنکەى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى ڕواندز ئاماژەى بەوەکردووە ”ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتانەی مووچەی کەمئەدامی لە بانکی ڕواندز وەردەگرن، پێویستە سەردانی بانکی رواندز بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی (هەژماری من) و ئەو بەڵگەنامە لەگەڵ خۆیان ببەن”.
پێداویستیەکان:
– کارتی نیشتمانی
– ناسنامەی کەمئەندامی
– وێنە
– پاسپۆرت
– کارتی زانیاری
– بایومتری upn