زاری كرمانجی-سۆران
م. زرار موحسین محەمەد عەلی سەرۆکی لیژنەی ناو تۆمارکردنی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ڕایگەیاند؛ لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەگشتی 900 قوتابی ناویان بەشێوازی سیستەمی زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران هاتۆتەوە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە نزیکەی 350 قوتابی ناویان تۆمارکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
سەرۆکی لیژنەی ناو تۆمارکردنی قوتابییان لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران لەبارەی هۆکاری زۆری ڕێژەی وەرگرتنی قوتابییان دەڵێت؛ لە ئێستادا خواست لەسەر بەشە زانستییەکانی کۆلێژەکەمان زۆرە، چونکە ئەم بەشانە هاوتەریبن لەگەڵ خواستی بازاڕی کار، هەروەها دەشڵێت؛ سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ئەوەیە کە دەیەوێت دەرفەت بۆ زۆرترین دەرچووی ئامادەیی بڕەخسێنێت.
سەرۆکی لیژنە ڕاشیگەیاند؛ پڕۆسەی ناوتۆماکردن لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە شێوازێکی سەرکەوتوو و سیستەماتیک بەڕێوەدەچێت.