زارى کرمانجى:
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ١٠ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا سوپاسى ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيماراتی له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەرامبەر ڕۆڵى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، سوپاسى کونسلى گشتیى ئیمارات کرد، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵيى خۆى به كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا.