“مەترسی لەسەر ڕاگیرانی مووچەكانیان هەیە “
زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی حكوومەتی عێڕاق هەر مووچە خۆرێك بایۆمەتری تا 20ی ئەم مانگە ئەنجام نەدات مووچەكەی ڕادەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستە ماوەیەكە دەستمان كردووە بەڕێكارەكانی، ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ وارس و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەتایبەت ئەوانەی مووچەكانیان وەردەگرن”.
كەریم كاوە گووتیشی: ” سەرەڕایی ئاگادار كردنەوەو بانگەوازی بەردەوام، كەچی تا ئێستا نزیكەی 300 كەس لە وارسی شەهیدان، سەردانیان نەكردووین بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ڕاگیرانی مووچەكانیان، ئەگەر بێت و تا ئەو بەروارەی دیاری كراوە سەردانمان نەكەن.