زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، زانکۆى سۆران ئاهەنگى پازدەمین خولى دەرچوونى قوتابییان ساز دەکات.
د.شێروان شەریف، سەرۆکى زانکۆى سۆران ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ لە زانکۆى سۆران بە هەموو بەشەکانییەوە ئاهەنگى پازدەمین خولى دەرچوونى قوتابییان ساز دەکات و تێیدا هەزارو ٣٠٦ قوتابى بڕوانامە وەردەگرن”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمساڵ دوو بەشى نوێ لە زانکۆى سۆران دەکرێنەوە، لەوانە بەشى زمانى عەرەبى و بەشى پەرستارى.