زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ 20 ی ئۆكتۆبەری 2022، پێنج ساڵ بەسەر داستانی پردێ تێدەپەڕێت، دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ساڵیادی داستانی پردێ بیر دەهێنێتەوە و دەڵێت :” داستانی پردێ سیمبۆلی بەرگریی خەڵكی كوردستان و تێكشكاندنی پیلانی دوژمنان.”
لە راگەیەندراوەكەی دژە تیرۆری كوردستان هاتووە: “رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری 2017، رۆژی بەرگری و سەربڵندی و خۆنەچەماندنە، رۆژی گەڕاندنەوەی شكۆیە بۆ كورد و كوردستان، رۆژی له گۆڕنانی پیلانی دوژمنان و نەیارانە، رۆژی وەڵامدانەوەی خیانەت و سەرشۆڕیی خیانەتكارانە.”
هەروەها ئەوەش دەڵێت: ” 20 ی ئۆكتۆبەر، ئەو رۆژەیە كوردستانییان بۆ جیهانیان سەلماند، هیچ كات ئاماده نین سەر بۆ دوژمنان و داگیركەران دابنوێنن.”
ئەمەش دەقی راگەیەندراوی دژە تیرۆرە كوردستانە :
داستانی پردێ، سیمبۆلی بەرگریی خەڵكی كوردستان و تێكشكاندنی پیلانی دوژمنان
ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبەری 2017، ڕۆژی بەرگری و سەربڵندی و خۆنەچەماندنە،
ڕۆژی گەڕاندنەوەی شكۆیە بۆ كورد و كوردستان،
ڕۆژی لەگۆڕنانی پیلانی دوژمنان و نەیارانە،
ڕۆژی وەڵامدانەوەی خیانەت و سەرشۆڕیی خیانەتكارانە.
20ی ئۆكتۆبەر، ئەو ڕۆژەیە كە كوردستانییان بۆ جیهانیان سەلماند، هیچ كات ئاماده نین سەر بۆ دوژمنان و داگیركەران دابنوێنن.
لە ساڵیادی داستانی پردێ، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو داستانە و شەهیدانی رێگای سەربەخۆیی كورد و كوردستان.
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان.
سڵاو لە خەڵكی خۆڕاگری كوردستان.