زارى کرمانجى:
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 10ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، پێشوازیی له (ماتسومۆتۆ فۆتوشى) باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق كرد.
له ديدارێكدا سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار‌و هه‌وڵى باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايشى ڕۆڵى ئهرێنيى ژاپۆنى له پشتگيريكردنى سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ (فۆتوشى) خواست . لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.