زاری كرمانجی-سۆران
لاله‌نگی میوه‌یه‌كی به‌تامه، هه‌میشه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات، پسپۆرانی بواری خۆراكیش سوودەكانی دەخەنەڕوو.
1-لالەنگی دەوڵەمەندە بە هەبوونی ڤیتامینی ئەی و بی، هه‌روه‌ها مادەی كانزایی ئاسن و پۆتاسیۆم كە بەرگری دەكەن لەو گەردیلە زیانبەخشانەی كە لە لەشی مرۆڤدا هەن.
2-خواردنی لالەنگی ڕێگری دەكات لە ڕوودانی نەخۆشی شێرپەنجە، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
3-یارمەتی هاوسەنگ بوونی پەستانی خوێن دەدات، هه‌روه‌ها مه‌ترسی توشبونت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سەكتهی دڵ و مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه.
4-لالەنگی سودێكی باشی هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ئاسان کردنی هەرسی خواردن.
5-یارمەتی بە هێزكردنی لەش دەدات بە تایبەتی پاك كردنەوەی خوێن.
6-سودێكی باشی بۆ پێست هەیە، كە یارمەتی دەدات بە شێوەیەكی سروشتی بمێنێتەوە و ڕێگری بكات لەو نەخۆشیانەی كە دەبێتە هۆی تێك چوونی پێست، چونكه رێژه‌ی كۆلاجین پێست زیاد ده‌كات.
7-نزیكه‌ی له %52 پێكهاتووه له ڤیتامین، كە یارمەتی ڕیشاڵەكانی لەش دەدەن و باشترین پێكهاته‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ مه‌ترسی توشبونت به‌نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
8-برێكی زۆر ترشی فۆلیكی تێدایه، كه‌یه‌كێكه له باشترین سه‌رچاوه‌كان بۆ ته‌ندروستی له‌ش، به‌تایبه‌تی بۆ ژنانی شیرده‌ر و دووگیان.