مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ وەرزی زستان 500 مێگاوات بەرهەمی كارەبا زیاد دەبێت و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی كارەباش باس لەوە دەكات كە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا لەنێوان (3 هەزار و 800) بۆ (4 هەزار) مێگاواتە و دەشڵێت “وێستگەی خورمەڵە 500 مێگاواتی، لە قۆناخی كۆتاییدایە و هەوڵ دەدرێت بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ بخرێتە ناو تۆڕی كارەبا و بەرهەم زیاد بكرێت،”
پێشڕەو نووری سەعید، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند “لەبەر ئەوەی ئێستا خواست لەسەر كارەبا كەمە، ئەو وێستگانەی پێویستیان بە سیانەكردن هەیە كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوی ئامادە دەكرێن بۆ پێدانی كارەبای زیاتر لە وەرزی زستان.”
پێشڕەو نووری ئەوەش دەخاتە ڕوو كە گرێبەست كراوە بۆ سێ پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە خۆر، كە لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام دەدرێن و بەرهەمیان75 مێگاوات كارەبا دەبێت.