دارا سعید كادێ
لەم وتارەدا هەولەدەدەین ئاشناتان بكەین بە جیاوازیەكانی نێوان ئاینی ئیسلام و مەسیحیەت ,، هەروەها جەخت لەو خالانە بكەینەوە كە جیاوازی نێوان دوو ئاینی ئاسمانی بۆمان دەر دەخات.
ئیسلام دەلێ یەك خودا هەیە وە خودا دروستكراوەكانی خۆش دەوێ ، بەهەمان شێوە مەسیحیەتیش دەلێ یەك خودا هەیە و خودا دروستكراوەكانی خۆش دەوێ ، هەروەها ئیسلام دەلێ پەرستش بكەن و مەسیحیەتیش بەهەمان شێوە ، بەلام ئەگەر بلێین ئایا جیاوازیەكەی چیە لە نێوانیان ؟
ئەگەر بە تەواوی (قورئان و اینجیل )بخوێنرێتەوە ئەوا دەزانین كە عیسا مەسیح یەكێكە لە پەیامبەرە مەزنەكانی خودای گەورە . هیچ موسلمانێك موسلمان نیە ئەگەر باوەری بە عیسا مەسیح نەبێت (د.خ )لەسەر بێت ، هەروەها باوەرمان بەوە هەیە كە بە موعجیزە لە دایك بووە بەبێ هیچ دەستێوەردانێك ، باوەرمان بەوە هەیە كە كوێری چاك كردۆتەوە بە ئیزنی خوادی گەورە و ژیانی بەخشیوەتەوە بە مردوو بە ئیزنی خودای گەورە.
بەلام لێرەدا ئەوەی جیامان دەكاتەوە زۆرێك لە مەسیحیەكان دەلێن كە عیسا مەسیح بانگەشەی خوایەتی كردووە ، جیاوازی هەیە لەوەی كە ئینجیل دەلێ و ئەوەی كە مەسیحیەكان كاری پێدەكەن ، بۆیە زۆرێك لە مەسیحیەكان دەلێن عیسا مەسیح )د.خ( بانگەشەی خوایەتی كردووە ، كاتێك دەلێن یەك خودا هەیە ئەوان ئەلێن عیسا مەسیح (د خ )خودایە ! . ئەمەیە كاتێك ئێمەی موسلمان لەوان جیادەكاتەوە .
هیچ تاكە راستیەك نیە لە تەواوی ئینجیل كە عیسا مەسیح بەخۆی بلێ من خودام و دەبێت بم پەرستن ، ئەوەی لە ئینجیل هەیە بەم شێوەیە: –
١-ئینجیلی یوحەنادا لە (بەشی ١٤ ،ئایەتی ٢٠)،عیسا مەسیح دەفەرموێت (باوكم لەمن مەزنترە)
٢-ئینجیلی مەتا لە (بەشی ١٢ ، ئایەتی ٢٨ ) ، (بە رۆحی خودا هەموو شەیتانەكان ڕەجم دەكەم )
٣-ئینجیلی لوك لە (بەشی ١١ ، ئایەتی ٢٠)، (ئەگەر پەنجی خودام لەگەلدابێ شەیتانی پێ دەردەكەم ).
٤-ئینجیلی یوحانا لە ( بەشی ٥ ، ئایەتی ٣٠ ) ،(ناتوانم وەلامی هیچ شتێك بدەمەوە بە ویستی خودا نەبێت). هەروەها لە قورئانی پیرۆز هاتووە .
*لە سورەتی ێل العمران سورەتی ٣ ئایەتی ٥٢ .
هەروەها لە ئینجیلی یوحەنا هاتووە.
*لە بەشی ٧ ئایەتی ٣
(ئاماژەیان بە ژیانی هەمیشەی كردووە ، بۆیە دەزانین كە عیسا مەسیح نێردراوبووە ).
جگە لەوە لە (كتێبی ئەكتیس )، لە بەشی ئایەتی ٢٢ ئاماژە بەوە دراوە: –
(ئومەتی ئیسرائیل گوێ لەمە بگرن عیسای ناسری پیاوێكە بونی خودا دەسەلمێنێت لە نێوانتان ، بەهۆی موعجیزەكانیەوە كە ئێمە پێمان بەخشیوە ئێوەش شاهێدن لەسەری ).
بۆیە عیسا مەسیح (د.خ )یەكێكە لە پەیامبەرەكانی خودای گەورە ، بەلام هەرگیز بانگەشەی خوایەتی نەكردووە . ئەوەی كە كلێسا مەسیحیەكان دەیكەن شتێكە هیچ كتێبێكی مەسیحی ئاماژەی پێنەدراوە ، تەنها ئەوە نەبێت كە بەخۆیان ئەم شتەیان دروستكردووە و هەلبەستوە .
ئەگەر هەر خوێنەرێكی مەسیحی خوێنەری ئەم وتارە بێت ئەگەر دەتەوێ مەسیحیەكی باش بیت هەرگیز هاوبەش بۆ خودا پەیدا نەكەن، چونكە خودای گەورە لە ( سورة النیساء ) بەشی ٤ ئایەتی ١٧١ دەفەرموێ
( ولآ تقولوا ثلاثة )واتە (هەرگیز مەلێن خودا سیانە )،(انتهوا خیرآ لکم)واتە (چاكترە و قازانجە بۆتان ).
هیچ رستەیەك نیە لەبارەی سیانەی پیرۆز بدوێ ، ئایەتی سیانەی پیرۆز لەهیچ شوێنێكی ئینجیلدا بونی نیە ، بەلام لە قورئان باسكراوە لە (سورة نیساء )بەشی ٤ ئایەتی ١٧١ ، هەروەها ( سورة المائدة)بەشی ٥ ئایەتی ٧٣ . دەفەرموێ (لقد کفر لذین قالوا ان اللە ثالث ثلاث )واتە (سوێند بەخوا ئەوانەش بێباوەربوون كە وتویان خودا یەكێكە لەو سیانە ).ئەمەش یەكێكی تر بوو لە جیاوازیەكانی پەرستشی مەسیحیەت و ئیسلام .
هەروەها لەلای مەسیحیەكان و كلێساكانیان ئاماژە بەوە دەدەن كە عیسا مەسیح (د.خ )لەسەر بێت بە گوناهەوە مردووە ، بە خەلكەكە دەلێن ئەگەر باوەرت بەوە هەبێت عیسا مەسیح بە گوناهەوە مردووە ، ئەوا تۆش دەچیتە بەهەشتەوە ! ئەگەر) گوناح بكەی دزی بكەی ( هەر شتێك بكەی باجی تاوانەكەت بدەی دەچیتە بەهەشتەوە . دەلێن كاتێك عیسا مەسیح بە گوناهەوە مرد چووە بەهەشتەوە ئێمەش بەهەمان شێوە دەبین ، بەلام ئەم شتە شتێكە كە لە ئینجیل باس نەكراوە كلێساكان بەخۆیان دروستیان كردووە .
*بۆیە دەتوانن ئەم وتارە بكەن بە بەراوردێك لە نێوان پەرستشی(ئیسلام و مەسیحیەت).
*لەكۆتایی بزانرێت كە (عیسا مەسیح خۆی داوەتەوە دەستی خودای گەورە).
سەرچاوەکان:
قورئانی پیرۆز
-پەرتوکی پیرۆز( ئینجیل)
- Islam and Christianity,By Mrs. Ufat Aziz-us-Samad
- الغفران بين الإسلام والمسيحية ، إبراهيم خليل أحمد
- العبادات في الأديان السماوية، عبد الرزاق رحيم صلال الموحى