ملکۆ نوح شێرۆکی
لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان وە پێشتریش سەرۆک مسعود بارزانی نەخشەڕێگایەکی نوێی سەرکەوتنی بۆ قوناغی داهاتووی هەرێمی کوردستانی پیشنیار کردوە کە لە چوار تەوەر پێک هاتووە :
یەک هەرێم
یەک پەڕلەمان
یەک حکوومەت
یەک هێزی پێشمەرگە
ئەمەئەو ستراتیژیەتەیە کە لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشنیارکراوە و هەموو تاکێکی کوردستان وزۆربەی لایەنە سیاسیە نیشتیمانپەروەرەکان و هەتا دۆست و ڕیکخراوە نیودەوڵەتیەکانیش ڕەزامەندییان لەسەرە و پێویستە هەموو لایەک بە جدی کار لەسەر جێبەجێکردنی بکەن بۆ بە هێزتر بوونی کوردستان لە ئایەندەدا . لە ٢٠-ی ئۆکتۆبەر لە پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنی تەواو ئازاد و دیمۆکراسیدا گەلی کوردستان کاندیدەکانیان هەڵبژارد و پەڕلەمان کارا دەکریتەوە ،
دوای ئەوە پێویستە پەلە بکرێت لەپێک هێنانی حکوومەتێکی نوێ کە یەکێکی ترەلەو چوار بنەما نیشتیمانیانەی سەرۆک بارزانی پێشنیاری کردوە . بۆ پێک هێنانی کابینەی دەیەم تاکە پێوەر لەم قوناغەدا ئیستحقاقی هەڵبژاردنەکانە بە لەبەر چاوگرتنی ڕێژەی دەنگ و متمانەی گەلی کوردستان . لە ئێستادا با هەموومان دروشمی کوردستانێکی ئارام و ئاوەدان و یەکگرتوو بەرز بکەینەوە و پێکەوە کوردستانێکی بەهێزتر بنیات بنێین .