زاری كرمانجی-سۆران
بەشێك لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران، نیگەرانن لە بوونی سەگی سەر شەقامەكان و داواكارن سەرجەمیان بگوازرێنەوە بۆ شێلتەری سەگەكان.
ئەگەرچی شێلتەرێكی تایبەت بە سەگەكان لە سنووری قەزای سۆران دروستكراوەو لەم ساڵانەی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆری سەگی سەر شەقامەكان گواستراونەتەوە بۆ شێلتەرەكە، كەچی هاووڵاتییان نیگەرانن كە تا ئێستا لە زۆر شەقام و كۆڵانەكان و ڕێگا گشتییەكان سەگی بەڕەلڵا دەبینرێت”.
دەشڵێن: ” بەشێك لەو سەگانە مەترسی ئەوەیان لێدەكرێت پەلاماری منداڵان و پەلەوەرو ئاژەڵە ماڵییەكان بدەن، بۆیە داواكارن هەڵمەتێكی دیكەی فرەوان دەست پێبكرێت و سەرجەم سەگی سەر شەقامەكان كۆبكرێنەوەو بگوازرێنەوە شێلتەرەكە.