عەقید، سلمان محەمەد لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە ماڵپەڕی الغدی عیراقی ڕاگەیاند” حکومەتی عێراق 1500 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا و 12ی ئامادەیی و پۆلی نۆ بۆ پاسەوانی سنور دادەمەزرێنێ و لە تەواوی سنوورەکانی عێراق ئەرکیان پێ دەسپێردرێ، بڕیارەکە وایە هەر کەسێک دابمەزرێ وەک هەنگاوی یەکەم مووچەکەی 1 ملیۆن 400 هەزار دینار دەبێت، لەو ڕێژەیە 1000 کەسی کورد دەبێ و باقی تری عەرەب، بەمزوانەش ڕادەگەیەندرێت.