رێبوار حەمەلاو شوانى
كاتێك باسی رابه‌ر ده‌كرێت ، ته‌نها ناوێك و یان به شان وباڵ هه‌ڵدان و پایه و پۆست نییه ، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه ڕابه‌ره كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی زاتی له خۆدا هه‌ڵگرتووه،
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردبوون و سه‌ركرده‌ی ئه‌م گهلهبوون و ئه‌وانه رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بن و رابه‌ری مێژووی كوردبن و حساب بكرێن، ئه‌وانه‌ی كه سازشیان له سه‌ر بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه و ئاڵای پیرۆزی كوردستان نه‌كرد و رژدن له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان .
رابه‌ر چه‌ندین واتای پر به‌ها و هیوابه‌خشی له خۆگڕتووه كه واتا مه‌شخه‌ڵی رووناكی و ڕێنیشانده‌ر و ئومێده و ره‌مزی خۆشبه‌ختییه بۆ ئێستا و داهاتووی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی، رابه‌ر هه‌وێنی ته‌بایی و ژیانێكی پڕ سه‌روه‌رییه، خاوه‌ن هه‌ڵسووكه‌ت و بریاری یهكڵاكهرهو و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی سه‌ربڵند و شكۆمه‌ندی.
له قۆناغی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو ، بارزانی رابه‌ری رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌موو ته‌مه‌نی به‌خشییه رزگاری و له پێناو پارزگاریكردن له ئاڵا و شوناسی نه‌ته‌وه‌ی و له قۆناغی ئێستای خه‌باتی گه‌لی كورد ، تاكه رابه‌ر و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی كوردوكوردستان ته‌نها سه‌رۆك مسعود بارزانییه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رابه‌رایه‌تی و شكۆمه‌ندییه هیچ په‌یوه‌ست نییه به پێگه‌ی سیاسی و حزبییه‌وه ،به‌ڵكو گڕێدراو و په‌یوه‌ست به خه‌باتی پێشمه‌رگه‌بوون و مێژووی سه‌رۆك بارزانی له گۆڕه‌پانی تێكۆشان و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
ئاماده بوونی بارزانی خۆی له خۆیدا سیمبوڵ و ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، واتا هه‌میشه خۆی به‌به‌رپرسیاری دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ی زانیوووه و گوتار و خه‌سڵه‌ته‌كانی دوێنی و ئه‌مڕۆش هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویست و ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بووه به شێوه‌یه‌كی گشتگیر، بۆیه كاتێك ده‌ڵێن ڕابه‌ر و سه‌رۆك واتا خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندییه كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر هاوكێشه‌كانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه دڵنییاییه بۆ ماف و دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه و ژیانی داهاتووی كوردستان .
بۆیه ، كاتێك سه‌رۆك بارزانی ،وه‌ك خه‌مخۆر و په‌رۆشی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ی باسی (یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه )، ده‌كات واتا دید و روانگه‌یه‌كی رابه‌رێكی كارێزمایه كه ده‌ستی یه‌كریزی و ته‌بایی به‌سه‌ری هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان دێنێت و دوور له دیدی حزبی به‌ڵكو زۆر نه‌ته‌وه‌یی و باوكانه .
ده‌مهه‌وێت بڵێم ، ئه‌وانه‌ی كه به جموجوڵی گاڵته‌جاری و دروشمی چه‌واشه‌كارانه و بێ ئهتهكیێتی سه‌یروسه‌مه‌ر و ناڵۆژیكی وناته‌ندروست و پرۆگرامكراو ، نه‌ك هه‌ر شایانی سه‌ركردایه‌تیكردن نییه ، به‌ڵكو كاتێك هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر سه‌نگ و قورسایی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت و كاتێك باسی گوفتار و كرداره‌كانی ده‌كرێت ، كاتێك سه‌یری سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و خه‌سڵه‌ت و دروشمه‌كانیان ده‌كه‌یت ئه‌و كاته ده‌زانرێت كه بۆ چی ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پارتی بووه ، نه‌ك به هاشوهوش و نه‌زانی كه‌سێك كه ته‌نها ناوی خۆی ناوه سه‌رۆك و هیچ شتێكی له هه‌گبه‌دا نییه .
به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی رابه‌ر و كارێزما و جێگه‌ی متمانه نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و هه‌میشه هاوكێشه‌كان یه‌كڵا ده‌كاته‌وه ، خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئیراده‌ی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه ، دڵنییاییه بۆ دۆزی كورد و داهاتووی كوردستان و تاكه كارێزماییهك بتوانێت رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات له هه‌موو بارودوخێكدا ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانییه .