كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له تۆماركراوی دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 10ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت پاشان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو، له كاته‌كانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 26
سلێمانی: 24
دهۆك: 25
كه‌ركوك: 27
هه‌ڵه‌بجه: 25
زاخۆ :25
سۆران: 25
حاجی ئۆمه‌ران: 13
گه‌رمیان: 28