دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەركردنی حەماس لە قەتەر لەسەر داوای ئەمریکا، قسە و باسەکان سەبارەت بە شوێنی داهاتووی ئەم گرووپە چەکدارە فەلەستینییە دەستی پێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسر*ائیل، هەر یەك لە وڵاتانی تورکیا، کۆماری ئیسلامی ئێران، عومان، لوبنان و جەزائیر بە شوێنی دواهاتووی ئەم گرووپە دادەنرێت.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە وەرگیراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ و هاوبەشی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا، پێناچێت ئەمریکا ڕازی بێت تورکیا رێگە بە سەركردەكانی حەماس بدات لەوێ جێگر بن.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها زیادی کرد کە حەماس چانسی ئەوتۆی نییە قەتەر بەجێبهێڵێت و ئەم وادەیەش درێژ ناکرێتەوە.