مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فرانس پرێس، بە هۆی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە وێستگەكانی شەمەندەفەر لە باشووری رۆژئاوای پاكستان، 50 كەس بوونە قوربانی .
ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری پۆلیسی پاكستان بڵاوی كردەوە “ئەمڕۆ شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، تەقینەوەیەك لە پارێزگای بەلوچستانی باشووری رۆژئاوای پاكستان روویداو و 20 كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 دیكەش بریندارن،”
پۆلیسی پاكستان دەشڵێت “تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە دیارنییە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.”