دوای سەركەوتنی پڕۆژەی هەژمار من بەسەر ئەو كۆسپ و تەگەرانەی بۆی دروستكران، هەفتەی رابردوو پەڕەی فەرمی پڕۆژەی “هەژماری من” بڵاوی كردەوە رێككەوتنیان لەگەڵ بانكی TB، ئەنجام داوە و بڕیار لە زیادكردنی لقەكانی بانكەكە و ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە سەرتاسەری كوردستان دراوە، هاوكات داوا لە فەرمانبەرانیش دەكرێت، ئەوانەی تا ئێستە خۆیان لە “هەژماری من” تۆمار نەكردووە، پەلە بكەن و خۆیان تۆمار بكەن لە سەرتاسەری كوردستان.
لە هەمانكاتدا لە پلاندایە كار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەژماری من خێراتر بكرێت تا كار ئاسانی زیاتر هاووڵاتییان و سوودمەند بوونیان .
تا ئێستا نزیكەی 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) یاخود بەبانكیكردنی مووچە (توتین) تۆمار كردووە. هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەشت بانكەكەی ناو پرۆژەی هەژماری من خۆیان لە بەبانكیكردنی مووچە (توتین) تۆمار دەكەن، لەداهاتوودا لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریە دارایی و بانكیانە سودمەند دەبن، كە بانكەكان پێشكەش بەمووچەخۆران و فەرمانبەرانی دەكەن.