زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە: ” دوا بە دوای دابەشكردنی نەوت بەسەر گشت باخچە و قوتابخانەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان، دوێنی پێنج شەممە، 7ـی11ـی2024 پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بە سەركەوتووی و بەبێ هیچ كێشە و ئاڵنگارییەك كۆتایی پێهات، كە 297 باخچە و قوتابخانە لە وەرگرتنی بڕی نەوتەكە سوودمەند بوونە و دوورترین مەودا كە لێژنەكانمان نەوتییان بەسەرییاندا دابەشكردووە 68 كیلۆمەتر بووە.
هەروەها ڕاگەیاندنی پەروەردەی مێرگەسۆر، ئاشكرای دەكات: ” لە سنوورەكەیان نەوت بەسەر 182 قوتابخانەو باخچەی ساوایان و 67 بەشە ناوخۆیی مامۆستایان دابەشكراوە.