مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
پۆليسى پارێزگاى بهسره راگهياند لهسهر چوار هەزار دیناری عێراقی، كێشە لە نێوان خاوەنی فرۆشگایەك و كڕیارێكدا دروست بووه و دواتر شهرِ دروستبووه و تهقهكراوه و قوربانی لێ كهوتووهتهوه.
فهرماندهيى پۆليسى پارێزگاى بهسره به ميدياكانى عێراقى راگهياند “لە ناوچەی قیبلەی شاری بەسرە لەسەر چوار هەزار دینار كێشە لە نێوان خاوەنی فرۆشگایەك و كڕیارێكدا ڕوو دەدات و دواتر كێشەكەیان پەرەدەستێنێت و دەگاتە پێكدادانی چەكداری، لە ئەنجام كەسێك بە ناوی نەسیب ی 35 ساڵان كە بە سەردان لە ماڵە خەزووری بووە و نزیك بووە لە شوێنی ڕووداوەكە و هەوڵی ناوبژیوی داوە، چەند گوللەیەكی بەر دەكەوێت و گیان لەدەست دەدات و كەسێكی تریش بە سەختی بریندار بووە.”
دهشڵێت “هەر دوو كەسەكە كە هۆكاری شەڕەكە بوونە و دەستگیركراون.”