گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت: لە كۆی 41 تانە، كۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ڕەوانەی ئەنجوومەنی دادوەریی كردووە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند: ئەو تانانەی كە ماونەتەوە، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە ماوەی حەوت ڕۆژدا كاریان لەسەر دەكات بە مەبەستی ئامادەكردنی وەڵامەكان و ناردنی بۆ ئەنجوومەنی دادوەریی هەڵبژاردنەكان.
گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێت: لە كۆی 41 تانەی پێشكەشكراو، كۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ڕەوانەی ئەنجوومەنی دادوەریی كردووە.
دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان، كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات.
پێنجشەممە، 31ی تشرینی یەكەمی 2024، كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەرگای تانەدان لە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی كردەوە، بۆ ئەوەی هەر لیسی و كاندیدێك كە بە ئەنجامەكان ڕازی نییە، بتوانێت لەو ماوەیەی دیاری كراوە، تانە لە ئەنجامەكان بدات.